قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگەڕێنینەوە

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگە نیوز- 

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند، دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگێڕینەوە و  کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بووەو تێیدا کارەکانی لیژنە هاوبەشەکانی هاوپەیمانێتییەکە دابەشکران.

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "کۆبوونەوەکەمان دووەمین کۆبوونەوەی ئاسایی هاوپەیمانی کوردستان بوو، باسی چۆنێتی میکانیزمی هاوپەیمانێتییەکەمان کرد، کارەکانمان بەسەر لیژنە هاوبەشەکاندا دابەشکرد و دەمانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگێڕینەوە.''

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان باسیلەوەشکرد، "بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە و هەموو هەوڵێکمان بۆ سەرخستنی هاوپەیمانێتییەکە دەخەینەگەڕ، تا بەیەکەوە بەبەهێزی بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان لە بەغداد بکەین.''

ئاماژەی بەوەشکرد، "سوپاسی خۆم گەیاندە هەموو لایەک کە ئەم ئەرکەیان بە من سپارد.''

جەختیلەوەشکردەوە "لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەی زیاترمان دەبێت و دەتوانین گفتوگۆی زیاتربکەین.''


PM:12:49:31/07/2021








ئه‌م بابه‌ته 1556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو