ئەبوبەکر هەڵەدنی: فتوایەکیش بدەن تا هەندێک لەداهاتی خەڵک بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی

‌ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەکگرتوی ئیسلامی

وێستگە نیوز- 

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان داواکاریەک ئاڕاستەی لیژنەی باڵای فتوای کوردستان دەکات و دەڵێت، بەڵکو فتوایەکیش بدەن تا هەندێک لەداهاتی خەڵک بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، ڕاشیدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارەکانی کوردستان سیاسین وکاری سیاسەت دەکەن نەک کاسبی وبازرگانی، بەڵام خاوەنی ملیۆنەها دۆلار ودامەزراوەوەن.

ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەکگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژمارەی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی، ''گەنج ومێردمنداڵێکی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان دەکرێت خاوەنی ملیۆنەها دۆلار ودامەزراوە بێت، لەکاتێکدا باوکی ئەوان سیاسین وکاری سیاسەت دەکەن نەک کاسبی وبازرگانی، داواکاریشم لیژنەی باڵای فتوای کوردستان بەڵکو فتوایەکیش بدەن تا هەندێک لەداهاتی خەڵک بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.''

دەشڵێت، ''بڕۆن بپرسن لەوەزارەتی دارایی وبزانن بەقانون موچەی پلە باڵاکان لەهەرێم چەندە هەر لەوەزیر وپەرلەمانتارو سەرۆکی حکومەت وسەرۆکی هەرێم وجێگرەکانیان وپلە دارە سەربازیەکان وخانەنشیانی سەربازین.'' 

باسلەوەشدەکات، ''لەسەر بنەمای شەرعی (من اين لك هذا)بەڵکو لەو بارەوە فتوایەکیش بدەن تا هەندێک لەداهاتی خەڵک بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.''


PM:12:26:31/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت