لە عێراق هێرش کرایە سەر پرسەیەک

‌بەڕێوەچوونی پرسەیەک

وێستگە نیوز- 

لە ئاکامی ھێرشێکی تیرۆریستی بۆسەر پرسەیەک لە باشووری پارێزگای سەلاحەددین باکووری عێراق، ٢٧ کەس کوژران و برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، ھێرشێکی تیرۆریستی کراوەتە سەر پرسەیەک لە ناحیەی یەسرب باشووری پارێزگای سەڵاحەددین و لە ئاکامدا ھەشت کەس کوژراون 19ی دیکەیش بریندرابوون.

عەمید جاسم محەمەد حوسێن بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی یەسرب، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، چوار لە کوژراوانی ھێرشەکەی ناحیەی یەسرب پۆلیسن و ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونان و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە دەستپێکردووە".

بەپێى زانیارییە سەرەتیەکانی میدیا عێراقییەکان هێرشەکە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدراوە.


AM:11:14:31/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 5024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو