په‌رله‌مانی كوردستان مانگێك پشوو وه‌رده‌گرێت
باڵەخانەی پەرلەمانی کورستان
وێستگه نیوز ـ
له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 1ی ئابی 2021، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌وێته پشووی هاوینه‌وه و تا ماوه‌ی مانگێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجام نادرێت.
وه‌یسی سه‌عید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ئه‌مڕۆ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ده‌بوو پشووی هاوینه له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێبكردایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه یاسا مابوون، پشووی هاوینه مانگێك كه‌مكرایه‌وه.
وتیشی: "بڕیاره له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 1ی ئابی 2021، په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌وێته پشووی هاوینه‌وه و تا 31ی ئاب، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌نجام نادات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه جگه له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی مانگێك پشوو وه‌رده‌گرێت.
AM:11:02:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت