مه‌سرور بارزانی: چاوەڕێی سزادانی بکوژانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکەم
وێستگه نیوز ـ
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیگەرانی خۆی لە هێرشەکەی سەر خێزانێکی کوردی شاری کۆنیا لە تورکیا راگەیاند و دەڵێت، "چاوەڕێی به سزا گه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشەکە دەکەین".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویتەر نووسیویەتی: "زۆر نیگەرانم لەو هێرشەی کراوەتە سەر خێزانێكی کورد لە کۆنیا، سەرەخۆشی قووڵی حکومەتەکەم بە کەسوکاری قوربانیان دەگەیه‌نم، پێشبینی دەکەم ئه‌نجامده‌رانی هێرشەکە بە سزای خۆیان بگەن".
رۆژی هه‌ینی 30ی ته‌ممووزی 2021، خێزانێكی كورد كه له حه‌وت کەس پێكهاتبوون، له شاری كۆنیای توركیا، له‌لایه‌ن توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و كۆمه‌ڵكوژكران.
عه‌بدولڕه‌حمان كارابولوت، پارێزه‌ری ئه‌و خێزانه كورده رایگه‌یاندووه، دوای ئازادكردنی هێرشكاره نه‌ژادپه‌ره‌سته توركه‌كان له زیندان، جارێكی دیكه هێرشكرایه‌وه سه‌ر هه‌مان خێزان و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه كورده‌یان كوشتن، كه له حه‌وت كه‌س پێكهاتوون، له‌ناویان سێ ئافره‌ت هه‌بوون.
وتیشی: "دوای كوشتنی ئه‌و حه‌وت كه‌سه، هێرشبه‌ران ئاگریان له خانووی خانه‌واده كورده‌كه به‌ردا و ماڵه‌كه‌شیان سووتاند".
AM:10:42:31/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت