پۆلیسی هەولێر لەسەر کوژرانی دوو برا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوهبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر هەشت و 50 خولەکی شەوی رابردوو، لە گوندی گەزنەی سەر بە ناحییەی بەحرکەی پارێزگای هەولێر دوو برا کوژران و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو براکە ناویان (سەروەر سۆران) تەمەن 28 ساڵ، (رابەر سۆران) تەمەن 18 ساڵ کوژراون و دوابەدوای رووداوەکەش، هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
لەبارەی رووداوەکەوە، لەراگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخرێتەڕوو.
دوێنیش، تەرمی دوو برا لە بەردەم ماڵەکەی خۆیان لە هەولێر دۆزرایەوە، کە بە دەمانچە کوژراون و پێشتر کێشەیان لەگەڵ کەسێکی نزیکی خۆیان هەبووە بەڵام بە سوڵح چارەسەر کراوە.
AM:09:04:31/07/2021
ئهم بابهته 11272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت