ساهیر حۆریی سه‌رزه‌ویی بۆخۆی برد
وێستگه نیوزـ
كازم ساهیر، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عێراق و عه‌ره‌ب كه به قه‌یسه‌ر ناسراوه له‌گه‌ڵ دوو كچی جوان ده‌ركه‌وت كه هه‌ردووكیان ناویان "ساره"بوو، یه‌كێكیان ساره تونسی و ئه‌وی دیكه ساره مه‌غریبی.
هه‌ودارانی كازم ساهیر سه‌ریان لێ تێكچووه و پرسیار ده‌كه‌ن "كێ هاوسه‌ری كازمه؟" ئه‌م پرسیاره دوای ئه‌وه هات كه رۆژنامه‌نوسێكی عێراق به‌ناوی حه‌یده‌ر ته‌میمی له‌خۆیه‌وه له سۆشیال میدیا تهئیكیدی كردوتهوه كه كازم ژنی هێناوه.
ئه‌وه‌ی كه رونبوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه ساره مه‌غریبی ئه‌ندازیاری دیكۆره و ئه‌و كچه‌كه كه دیكۆری ماڵه‌كه‌ی كازمی له مه‌غریب دیزاین كردوه و یه‌كێكه له‌و كچانه زۆر سه‌رسامی كازمه و ئاماده‌ی زۆربه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی ده‌بێت.
هه‌رچی ساره تونسیه وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كازم بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ویسامی كوڕی كازم و كه‌سوكاری ژنه‌كه‌ی ویسامیش له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتون، ئه‌مه‌ش وایكرد كه خه‌ڵك وا بزانێت كازم ساره تونسی هێناوه.
ئه‌وه‌ی راسته ئه‌وه‌یه كه هیچكام له ساره تونسی و مه‌غریبی نه‌بوونه‌ته هاوسه‌ری كازم ساهیر و كازم ژنی نه‌هێناوه و بیریشی له ژنهێنان نه‌كردوه‌ته‌وه.
PM:07:56:30/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 45948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت