كازمی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ عێراق دیاری كرد


وێستگه‌ نیوزـ

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ عێراق راگه‌یاند كه‌ كۆتایی ئه‌مساڵه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "گفتوگۆی ستراتیژی ئه‌نجامی قۆناغێكی درێژخایه‌ن بووه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق له‌پێناو داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجامیداوه‌".

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگەنیوز لەتیلیگرام

وتیشی كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا له‌ عێراق ده‌كشێنه‌وه‌ و له‌دوای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و واشنتن پێده‌خاته‌ قۆناغێكی نوێوه‌، ئه‌وه‌شی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی عێراق توانای پاراستنی ئاسایش و ئارامیی وڵاتیان هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش راگه‌یاندبوو كه‌ كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌ جه‌نگییه‌كانیان له‌ عێراق ده‌هێنن  هه‌ردوولا پێ ده‌نێنه‌ قۆناغێكی نوێی هاوكاریی سه‌ربازییه‌وه‌.


PM:11:41:27/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 3396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت