ڤاكسین وه‌رنه‌گریت ناچیته فه‌رمانگه‌كانی ئه‌م دوو پارێزگایه‌ی عێراقه‌وه
وێستگه نیوزـ
له‌دوای پارێزگای زیقار، ئیداری خۆجێیی پارێزگای بابل بڕیارێكی هاوشێوه‌ی بۆ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌ركرد كه ئه‌گه‌ر خۆیان نه‌كوتن، ناتوانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان بكه‌ن.
حسێن مه‌ندیل، پارێزگاری بابل فه‌رمانێكی كارگێڕیی ده‌ركردوه كه داوایكردوه رێگه به هیچ فه‌رمانبه‌ر و هاوڵاتییه‌ك نه‌درێت بچنه فه‌رمانگه‌كانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت یان له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا پكشنینی PCRی نوێی نه‌كردبێت.
مه‌ندیك داواشی له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه و به‌شه‌كان كردوه رۆژانه لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین ره‌وانه بكه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه ناچن سزایان بده‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی هه‌ینیی رابردوو به‌رپرسانی پارێزگای زیقار هه‌مان بڕیاریان ده‌ركرد و به واژووی ئه‌حمه‌د غه‌نی خه‌فاجی فه‌رمان ده‌ركرا كه رێگه به فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان نه‌درێت به‌بێ پشكنینی نوێی كۆرۆنا یان وه‌رگرتنی ڤاكسین بچنه ناو فه‌رمانگه‌كانه‌وه.
PM:10:49:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت