جێگره‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی به سه‌ردانێكی نهێنی گه‌یشته به‌غدا
سولەیمانی و قائانی
وێستگه نیوزـ
دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی به‌غدا و واشنتن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به‌سه‌ردانێك كه پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراوه، گه‌یشته به‌غدا.
سایتی موازینی عێراقی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئیسماعیل قائانی به سه‌ردانێكی نهێنی و رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشتوه‌ته به‌غدای پایته‌خت، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند كاتژمێرێك دێت له راگه‌یاندنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جۆبایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به كاروباره جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌پێی ئه‌و سایته، ئامانجی سەردانەکەی قائانی کە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی کراوەتە فەرماندەی فەیلەقی قودس، سازکردنی كۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوانە له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان و گروپه چه‌كداران بۆ تاووتوێکردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان كازمی و بایدن".
دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌غدا و واشتنن، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه گروپه عێراقییه‌كانی نزیك له ئێران و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی گروپه چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مریكا كۆببنه‌وه و ده‌یانه‌وێت ته‌واو سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق دڵنیا ببنه‌وه.
PM:09:09:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت