پارێزگاری هەولێر: لەدۆخێکی سەختی کۆرۆنا داین

‌ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر

وێستگه‌ نیوزـ

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئامارەکانی توشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبونەتەوە و لەم کاتەدا لەدۆخێکی "سەختی کۆرۆنا داین"، بۆیە لەئەمشەوەوە بڕیاردراوە رێوشوێنی زیاتر بگیرێنەبەر و  لەوچوارچێوەشدا نەخۆشخانەی رزگاری بۆ چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی دو رۆژی رابردودا ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا بۆ زیاتر لە 3000 سێ هەزار کەس بەرزبونەتەوە، بڕیاردراوە لەسبەی چوارشەممەوە رێکاری نوێی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێن.

باسیلەوەشکرد، ''لەوچوارچێوەشدا لەئەمشەوەوە نەخۆشخانەی رزگاری بۆ چارەسەرکردنی توشبوانی کۆرۆنا تەرخان دەکرێت.

سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆش پارێزگاری هەولێر وتی، هەرچەندە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ یەکێک لەبژاردەکانە بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، بەڵام لەبەر رەچاوکردنی دۆخ و کاری هاوڵاتیان جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەیان بەگونجاو نەزانیوە.


PM:08:39:27/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو