هه‌واڵگریی نه‌ته‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: داعش هێرشده‌كاته سه‌ر ئه‌م چوار شاره‌ی عێراق
هێزێکی ئەمنیی عێراق
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداری ده‌دات له هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی رێكخراوی داعش كه له‌وانه‌یه بۆسه‌ر چوار شاری عێراق ئه‌نجامی بدات.
گروپی سزاكانی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه یه‌كێكه له ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ربه‌و رێكخراوه راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و هۆشداریی داوه له‌وه كه له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق، داعش هێرش بكاته‌وه‌سه‌ر پارێزگاكانی به‌غدا و دیاله و كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین.
له راپۆرته‌كه‌دا هۆشداری دراوه له‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داعش شكستی پێهێنراوه به‌ڵام هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی له به‌غدا ده‌ریخستوه كه داعش هێشتا خۆڕاگره، رونیشیكردوه‌ته‌وه كه هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئه‌و چوار پارێزگایه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی لاوازه و داعش كه‌لێنه ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی له‌و چوار پارێزگایه بۆ هێرشه‌كانی به‌كارده‌هێنێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ندێك له ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ڵێن دۆخی ناجێگیری سیاسی له عێراق و هه‌م له سوریا وای له رێكخراوی داعش كردوه جێگه پێی خۆی قایمتر بكات.
PM:07:49:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 17340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت