بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسین رێگە بە گەشتی عومرە دەدرێت
وێستگە نیوز-
بریکاری وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند: لە مانگی داهاتووەوە رێگە بە گەشتی عومرە دەدرێت، ئەوەش بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسین.
ھاشم سەعید، بریکاری وەزارەتی حەج و عومرە لە سعوودیە رایگەیاند، "گەشتەکانی عومرە لە دەرەوەی وڵاتەوە لە رێککەوتی 10ی ئابەوە دەست پێ دەکات".
ئەوەشیخستەڕوو، ''وەرزی عومرە دەستی پێکردووە و رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێن و ئەو عومرەکارانەی، کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن، مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینيان بۆ دانراوە.''
بریکاری وەزارەتی حەج و عومرە لە سعوودیە باسیلەوەشکرد، ''پێشتر ئەم مەرجەیان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بۆ سەردانیکردنی مزگەوتی پیرۆز لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە داناوە و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەو ڤاکسينەى كە وەرگیراوە لەلایەن عومرەکارانەوە، ھەمان ئەو ڤاکسینە بێت کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعوودیەوە پەسەندکراوە.''
PM:07:38:27/07/2021
ئهم بابهته 2380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت