میدیاکانی ئێران: تۆڕێکی هەواڵگری ئیسرائیلی دەستگیرکرا

‌تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران

وێستگە نیوز-

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنیەکانی ئێران تۆڕێکی هەواڵگرییان دەستگیرکردووە کە بۆ ئیسرائیل کاردەکەن.


ئەمرۆ سێشەممە 27ی تەمموزی 2021. میدیاکانی ئێران لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ئاماژەیان بەوەشکردووە،" کاربەدەستان دەستیان گرتووە بەسەر حەشارگەیەکی چەکو تەقەمەنیشداکە گوایە پلانیان داناوە لە کاتیی ناڕەزایەتییەکانی کە بەهۆی کەمی ئاوەوە لە لە کۆماری ئیسلامی دروستبووە بەکاری بهێنن".

ئێران زۆر جار نەیارانی یان ڕکابەرانی وەکو ئیسرائیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و عەرەبستانی سعودیە تۆمەتبار دەکات، بە هەوڵی ناسەقامگیرکردنی وڵاتەکەی بە هەڵگیرسانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی و توندوتیژی.

چالاکییە ئەمنییەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئێران نزیکەی دوو هەفتە پاش خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەیە کە بەهۆی کەمی ئاو بە تایبەتی لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران، سەریهەڵداوە، کە بووەتە بابەتێکی سیاسی و بۆ ناوچەکانی تری ئێرانیش تەشەنەی سەندووە.

دەسەڵاتداران چەکدارە جودابیرەکان تۆمەتبار دەکەن بە وروژاندنی پێکدادان لە میانەی خۆپیشاندانەکانی شەقامدا. گروپەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کاربەدەستانی ئیسرائیل لەم بارەیەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە.


PM:06:39:27/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 2432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت