سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی هەرێم به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌بێ لێبڕین و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 28ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی دیكه دابه‌ش ده‌كرێت.
به پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 28ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیدانیانی سیاسی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای گشتی ئاسایش و ده‌زگای مین دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات رۆژی پێنجشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی كاره‌با، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 1ی ئابی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خانه‌نشینی سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات رۆژی دووشه‌ممه 2ی ئابی 2021، مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.
PM:05:21:27/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 14880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت