وەزیرى دارایى هەرێم: هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بوو لێبڕینی موچە هەڵدەگیرێت


وێستگه‌ نیوز-
وەزیرى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران، بەجێگەیاندنی بەڵێنێکی حکومەتە کە بە موچەخۆرانی دابوو، هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بوو لێبڕینی موچە هەڵدەگیرێت

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: بڕیاری هەڵگرتنی لێبڕینی موچەی موچەخۆران، جێبەجێکردنی بەڵێنێکی حکومەتی هەرێم بوو، راستگۆیانە بردیەسەر کە بەڵێنی دابوو هەرکات بودجەی پێویست لەبەردەست بو لە داهات و ئەو بودجەیەی لە بەغداوە دێت لێبڕین ناهێڵێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: هەنگاوێکی دڵخۆشکەری حکومەتی هەرێمە بە ئاڕاستەی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.


PM:05:21:25/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 7316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت