پۆلیسی سلێمانی: بەهۆی هەڵمەتەکانمانەوە رێژەی تاوان و تەقەکردن کەمدەبێتەوە
وێستگه نیوز ـ
هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی جام رەش و بێ سەرەتا لە سلێمانی دەستیپێکرد و بەرپرسانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێن، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی پێبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لای خۆشییەوە، ئاسۆ تەها بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتەکە هەموو کەسێک دەگرێتەوە و لایەنی پەیوەندیدار دەست دەگرێت بەسەر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جام رش و چەکی بێ مۆڵەتدا، وتیشی، هەڵمەتەکە قەزا و ناحیەکانیش دەگرێتەوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش ئەوەی خستووەتەڕوو، بەهۆی ئەم هەڵمەتەوە رێژەی تاوان و تەقەکردن کەمدەبێتەوە و کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت.
PM:02:36:25/07/2021
ئهم بابهته 1992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت