لەسلێمانی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و سزادانی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەستیپێکرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ لەكاتژمێر ھه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی له‌چەندین شوێنی جیاوازی شاری سلێمانی مه‌فره‌زه ھاوبه‌شه‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان پڕۆسه‌ی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبێلی تابلۆ ڕه‌ش، بێ سه‌ره‌تا، جام ڕه‌ش و چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان دەستپێکرد.
لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە مه‌فره‌زه ھاوبه‌شه‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سلێمانی لە چەند شوێنێک دەستبەکاربوون بۆ دەستبەسەرداگرتنی (ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، جام ڕەش، چەکی بێ مۆڵەت و ماتۆرڕسکیلی بێ سەرەتا).
بەپێی بڕیاری ژمارە 79ی ساڵی 2016ی وەزارەتی ناوخۆ هەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا، پەردە، بەبێ یاسا جامڕەش و ژمارە ساختە بگیردرێت، ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.
AM:11:40:25/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 4164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت