گەنجێکی بە ڕەگەز عەرەب لە روباری سیروان خنكا


وێستگە نیوز-

لە گوندی ساڵح ئاغا لە ناوچەی گەرمیان، گەنجێکی بەرەگەز عەرەب لەكاتی مەلەكردن لە روباری سیروان خنكاو تەرمەكەشی لەلایەن تیمی مەلەوانیی گەرمیانەوە دەرهێنرا.

بنكەی بەرگری شارستانی كەلار ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 22 تەمموزی 2021، لە رووداوێكی خنكان ئاگاداركرانەوە، دوای گەیشتنی تیمەكانیان بۆ شوێنەكە، دەركەوت مێردمنداڵێكی تەمەن 20ساڵ بەناوی مەهدی عەباس ئەكرەم، كە بە رەگەز عەربەو خەڵكی بەغدایە، لەكاتی مەلەكردن لە روباری سیروان، خنكاوە.

تیمەكانی مەلەوانیی سەر بە بنكەی شارستانی كەلار، دوای ماوەیەكی كەم لە گەڕان، توانییان تەرمی مێردمنداڵە خنكاوەكە بدۆزنەوەو رەوانەی نەخۆخشانەی گشتی كەلار كرا.


PM:08:35:22/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو