لیژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مانی عێراق هۆشداری ده‌دات..كۆرۆنا گه‌نجانی كردوه‌ته ئامانج
وێستگه نیوزـ
لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد كه 160 هه‌زار حاڵه‌تی توشبوونی سه‌خت به كۆرۆنا له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلیی سێیه‌می په‌تاكه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره و ئاماره‌كانیش روویان له هه‌ڵكشانه.
فالح زیادی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه هۆشداریی دا له‌وه‌ی كه ئه‌م شه‌پۆله یاتر گه‌نجانی كردووه‌ته ئامانج و سه‌ره‌ڕای ئه‌و 160 هه‌زار حاڵه‌ته سه‌خته‌ی توشبون، 750 توشبوش له نه‌خۆشخانه‌كاندا له‌ژێر چاودێریی ورددان.
لیژنه‌ی ناوبراو داوای له میدیاكان و مامۆستایانی ئایین و رێكخراوه رۆشنبیرییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كردوه رۆڵیان له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان هه‌بێت تا خۆیان له‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه بپارێزن.
PM:02:04:22/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 5112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت