لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هەرگیز و هەرگیز باوەڕم بە بەکارهێنانی هێز نەبووە و نییە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی حزبی، پێم وایە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان تەنها لە کاتی مەترسی لە سەر هەرێمەکەمان و هاووڵاتییانی کورد دەبێت ڕووی تفەنگەکانیان لە دوژمن بێت، نابێت ڕێگە بدەن نە بەندە و نە هیچ کەسێکی تر لەم هەرێمە بۆ مەرامی شەخسی خۆیان بەکاریان بهێنن"، هاوکات کشانەوەشی لەسەرۆکایەتیکردنی هاوپەیمانی کوردستان راگەیاند.



PM:10:48:19/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت