نێچیرڤان بارزانی: فراوانكردنى هاریكارى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق پەیامێکی گرنگە


وێستگه‌ نیوز-
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا لە عێراق كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەردەوامیی هاریکاریی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە عێراق و ناوچەکە پەیامێکی گرنگە.
 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ى حوزه‌یرانى 2021، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ ماتیو توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى وڵاتەکە، رۆڵ و سیاسه‌تى ئیداره‌ى تازه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كران.
 
بەپێی راگەیه‌ندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزى ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه‌، ئەمریکا له‌ هاوبه‌شى و هاریكاریى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كان و دۆستانى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى هاوڕابووە "تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ى جیددى و راسته‌قینه‌ن و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى و به‌رده‌وامیى ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان پێویستن".
 
نێچیرڤان بارزانى پابه‌ندیى ئه‌مریكاى به‌ به‌رده‌وامیى هاریكارى و هاوبه‌شیى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ "په‌یامێكى گرنگ و مایه‌ى دڵنیایى له‌ قه‌ڵه‌م دا" و جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان به‌ بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكارى و هاوبه‌شیى نێوانیان كرده‌وه‌.
 
له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا باڵیۆزى ئەمریکا خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌رچوونى خولێكى دیكه‌ى زانكۆى ئه‌مریكیى كوردستان له‌ دهۆك نیشاندا و پیرۆزبایى له‌ ده‌رچووان كرد، هه‌روه‌ها پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى له‌ پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هه‌نگاوه‌كانى یه‌كخستنى پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌.
 


PM:04:46:21/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو