قائمقامیه‌تی سلێمانی چەند رێنماییەک بڵاودەکاتەوە
وێستگه نیوز-
قائمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و گیانی هاوڵاتیان قائمقامیه‌تی سلێمانی داوا دەکات شۆفێران لە کاتە گەرمەکاندا بەنزین تێنەکەن و لە کاتژمێر 11:00 بۆ 4:00ی ئێوارە هاوڵاتیان لەماڵەکانیان نەچنە دەرەوە، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن داوا دەکەن خواردنی سەردا نەپۆشراو مەخۆن.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و پێشبینییانه‌ی كه‌شوهه‌وای هه‌رێم ئاشكرا كردوه، پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام له به‌رز بونه‌وه‌دان، بۆیه بۆپاراستنی خۆیان پێویسته هاوڵاتیان هه‌ندێك رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر، له‌وانه خۆ به‌دور گرتن له كڕینی ئه‌و خواردن و خوارد‌نه‌وانه له شوێنی گه‌رم و ناته‌ندروستدا عه‌مبارده‌كرێن یان به سه‌ربه‌تاڵی له‌بازاڕه‌كاندا به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، چونكه هۆكارێكن بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی و گواستنه‌وه‌ی په‌تای سكچون و رشانه‌وه كه زیاتر له منداڵاندا ده‌رده‌كه‌ون.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه‌كان وتى، له كاته گه‌رمه‌كاندا به‌تایبه‌ت له کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بۆ 4ی پاشنیوەڕۆ لە ماڵەکانتاندا بمێننه‌وه و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت مه‌چنه دەرەوە بەتایبەتی ئەو کەسانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان لەگەڵدایە.
نه‌قیب رێكان جه‌مال، نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له لیژنه‌كانی قائمقامیه‌ت رایگه‌یاندوە، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە بەهیچ شێوەیەک نابێت و رێگەپێدراو نییە کە تانکەری سوته‌مه‌نییه‌كان به‌تایبه‌تی غازی شلی (LPG) لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بۆ شوێنەکان نه‌گوازێته‌وه لەبەر ئەوەی مەترسی رودانی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە، پێویستە لە درەنگانێکی شەودا ئەو کارە بکرێت، هەر شوێنێک پابەند نەبێت روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ده‌ڵێت، له‌پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و سه‌لامه‌تی ئوتۆمبیله‌كانیان له‌كاته زۆر گه‌رمه‌كاندا سه‌ردانی به‌نزینخانه‌كان نه‌كه‌ن و به‌نزین نه‌كه‌نه ئۆتۆمبیله‌كانیانه‌وه، چونكه له‌و كاتانه‌دا ئه‌گه‌ری دروستبونی روداوی نه‌خوازراو زیاتره.
PM:03:31:21/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 3808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت