وێستگه نیوز-
بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران رایدهگهیهنێت، "ئەمڕۆ، 15 رۆژی دیکە قەدەخەی هاتووچۆی گەشتیارانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران درێژکرایەوە".
رۆژی 25ی شووباتی 2021، ئێران هاتووچۆی گەشتیارانی هەرێمی کوردستانی قەدەخەکرد، لەوکاتەوە هەفتەیەک یان 15 رۆژ جارێک قەدەغەکە درێژدەکاتەوە و تەنیا رێگە بە شاندە دیپلۆماسییەکان، نەخۆش، بازرگانان و ئەو خوێندکارانە دەدرێت کە لەو وڵاتە دەخوێنن، هاتووچۆ بکەن.
مەسعود باتێلی، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران له لێدوانێكى رۆژنامهوانیدا وتى، ئەمڕۆ لەلایەن ئێرانەوە ئاگادارکراینەوە کە جارێکی دیکە و بۆ ماوەی 15 رۆژی دیکە قەدەخەی هاتووچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران درێژکراوەتەوە. قەدەغەکە گەشتیارانی ئێرانیش بۆ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
هاوكات شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگیی دەروازەی سنووریی باشماخ رایگهیاند "هاتووچۆی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەردەوامە، تەنانەت لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ئێرانیشدا نەوەستا".
PM:02:58:21/06/2021
ئهم بابهته 4704
جار خوێنراوهتهوه