بانکی ناوەندی فرۆشی رۆژانەی دۆلاری بەرزکردەوە
وێستگه نیوز-
ئهمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی فرۆشی دۆلاری بۆ 243 ملیۆن و 385 هەزار دۆلار بەرزکردەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە حەوت مانگى رابردوودا.
لە پاش بەرزبوونەوەی بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم بۆ سەروو 150 هەزار دینار، بانکی ناوەندیی بە چوار رێگا هەوڵی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەدات.
ئەو رێگایانەش بریتی بوون لە:
1- زیادکردنی فرۆشی رۆژانەی دۆلار و زیادکردنی پشکی دۆلاری هەفتانە بۆ بانکەکان.
2- کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو، هاوکات پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ ئەو کەسانەی بە مەبەستی گەشت.
3- چارەسەرى پزیشکى و خوێندن گەشتی دەرەوە دەکەن.
4-تەرخانکردنی بڕی سێ ملیار دۆلار بۆ کۆمەڵێک پرۆژەی خزمەتگوزاریی لەسەرتاسەری عێراقدا.
بەهۆی ئەو رێکارانەی بانکی ناوەندییەوە بەهای دۆلاری چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا دابەزێت.
PM:04:31:20/06/2021
ئهم بابهته 7880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت