وته‌بێژی پێشووی كازمی تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوو
وێستگه نیوز ـ
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی پێشووی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، تووشی رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ بوو و له ئه‌نجامدا بریندار بووه.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی مسته‌فا كازمی، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، وه‌ك وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كرا، به‌ڵام دواتر ده‌ستی له كاره‌كه‌ی هه‌ڵگرت و گه‌ڕایه‌وه پێشكه‌شكاری و به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆی سیاسی له كه‌ناڵی "ی‌و تی ڤی"ی عیراقی پێشكه‌ش ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مه‌لا ته‌ڵاڵ له‌گه‌ڵ كوڕی مامی بووه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، كاتێك تووشی رووداوه‌كه بووه، خۆی بریندار بووه و ئامۆزاكه‌شی ده‌ستی شكاوه، به گشتی باری ته‌ندروستیان جێگیره و ئه‌مڕۆش نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
PM:03:35:20/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 11656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت