هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا


وێستگه‌ نیوز-
چەند موشەکێک ئاڕاستەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراوە و تا ئێستا زیانەکان ئاشکرانەکراوە.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌كى ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێیدا جێگیرکراوە چەند موشەکێکی ئاڕاستەکراوە و تا ئێستا زیانەکان ئاشکرانەکراوە.

 شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو هێرشەی کە بە کاتیۆشا کراوەتەسەر سەربازگەی عەین ئەسەد.

لە چەند مانگی رابردووشدا، ئەو بنکە سەربازییانەی، کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تیایدا جێگیراکراون روبەڕوی هێرشی موشەکیی بوونەتەوە.


PM:03:27:20/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 5176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت