سه‌دا 50ی مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی پلە باڵاکان ھەموار کراوەتەوە و بۆ 50% کەم کراوەتەوە، بۆیە پێویستە خۆیانی لەگەڵ رابێنن، چونکە ئەوە بڕیارە و لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی دراوە.



حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم  به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاند: فۆڕم بەسەر پلە باڵاکاندا دابەش کراوە بۆ ھەموارکردنەوەی مووچەیان و پێویستە ئەوانیش خۆیان لەگەڵ یاسای چاکسازی بگونجێنن و مووچەکەشیان ھەموار دەکرێتەوە کە خانەنشین دەبن، چونکە پێشتر 80%ی مووچەیان پێ دەدرا، بەڵام ئێستا بۆ 50% کەم کراوەتەوە، کە لە چوارچێوەی یاسای چاکسایدا ئەوە جێگیر کراوە و بەو شێوەیەش بەردەوام دەبێت.

وتیشی: "ئەوەی پلە باڵاکانیش ھەمووی 50%ی مووچەیان پێ نادرێت، چونکە بەپێی خزمەت و بڕوانامە و تەمەن دەبێت و ئەوەی خزمەتی لە ھەمووی زۆرتر بێت، ئەوکات مووچەی 50%ی پێ دەدرێت، ئەگەر نا مووچەکەی لە 50%یش کەمتر دەبێت، چونکە چەند مەرجێک دیاری کراون و پێویستە ئەو مەرجانەیان تێدا بێت، ئەگەر نا ناتوانن 50%یش وەرگرن".



AM:11:55:19/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 27080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو