گرووپی G7: به‌پێزانینه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ رۆڵی پێشمەرگە له‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعش

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
گرووپی G7 (وڵاتانی پیشەسازیی جیهان) لە بڕگەیەکی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەیان لە بەریتانیا، ئاماژە بە رۆڵی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق دەکات.



لە بەیاننامەی گرووپی ناوبراودا هاتووە: "بە پێزانینەوە دەڕوانینە رۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عیراق و لەناویاندا هێزی پێشمەرگە لە سەرکەوتنیان بەسەر داعش".

بەیاننامەکە جەخت لە پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچە ئازادکراوەکان لە دەسەڵاتی داعش و سەرخستن و دروست بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق دەکاتەوە، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم (ئۆکتۆبەر) بەڕێوە بچێت.

گرووپی G7 دووپاتی کردووەتەوە کە دەبێت سەروەری و سەقامگیری بۆ عیراق بگەڕێتەوە گرووپە لادەرەکان لە یاسا کۆنتڕۆڵ بکرێن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ماوەیەک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکی فەرمیدا کە ئاڕاستەی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، جەختی لەسەر ئەم خاڵانەی ناو بەیاننامەکە کردبوو.



PM:06:26:15/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو