لاهور شێخ جه‌نگی: مووچه‌خۆرران مژده‌ی خۆش ده‌بیستن

‌لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، بەم نزیكانە دەرەنجامە باشەكانی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەردەكەوێت، ده‌شڵێت، "فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم مژدەی خۆش دەبیستن".


لاهور شێخ جەنگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی‌ رایگەیاند، "ئەگەر هەڵوێست و هەوڵی یەكێتیی نەبوایە، هەرێم لەگەڵ بەغدا نەدەگەیشتە رێككەوتن". 

وتیشی: "ئەمانە هەمووی هەنگاوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن کە لایەنەکانی تریشی پەلکێش کردووە بۆ بەغدا".  

هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هیچ زانیارییەکی تری لەبارەی‌ ئەو "مژدەیە" باس نەکردووە کە ئەو بە مووچەخۆرانی دەدات.


PM:05:19:15/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 7776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو