هه‌واڵێكی خۆش له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە، لە حەوتەم هەفتەدا رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکارە. ئەوەشی خستەڕوو، لەو ناوچانەی پێدانی ڤاکسین لاوازە دەرکەوتنی زنجیرەنوێیەکەی ڤاکسین بەرزە.



تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بنکەی سەرەکی رێکخراوەکە لە جنێف رایگەیاند: ئەمە یەکەمجارە بەم جۆرە لە جیهاندا بەو ماوە درێژە رێژەی تووشبوون رو لەکەمبوون بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کە رێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەهەمان رێژەی تووشبوون و بەشێوەیەکی خێرا دانەبەزیووە، بەڵکو زۆر کەم کەمبووەتەوە، لە ئەفریقاشدا بە هۆی نەگەیشتنی بڕی پێویست لە ڤاکسین تووشبوون و گیان لەدەستدان بەردەوامە.

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوەشکرد، ئەو ناوچانەی دابەشکردن و پێدانی  ڤاکسینیان تيادا لاواز و سستە، زیاتر زنجیرە نوێیەکانی کۆرۆنایان تيايدا بڵاودەبێتەوە.

هاوکات، سوپاسی سەرکردەکانی کۆمەڵەی حەوتی کرد کە هەفتەی رابردوو 870 ملیۆن ژەم ڤاکسینیان بەخشییە بەرنامەی "کۆڤاکس" بۆ کۆمەکیکردنی وڵاتە هەژارەکان.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوکردەوە، کە ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا کاریگەرن لە پاراستنی مرۆڤ لە توشبوون بە زنجیرە نوێیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەو بارەیەشەوە، عەزیز شێخ بەڕێوەبەری پەیمانگای ئۆشەر بۆ پزیشکی لە زانکۆی ئەدنبرە کە خۆی یەکێکە لە ئامادەکارانی توێژینەوەکە رایگەیاند، "تا ئێستا ڤاکسینەکان کاریگەرن لە روبەڕوبوونەوەی زنجیرە نوێیەکانی کۆرۆنا بەگشتی و ڤایرۆسی گۆڕاوی دەلتا بەتایبەتی".


PM:04:02:15/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 4664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو