وه‌زاره‌تی دارایی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 11 له‌ یاسای بودجه‌ی 2021ی عیراق به‌رده‌وامه‌.



له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە 15ی حوزەیرانی 2021 لە دیوانی وەزارەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی له‌ سالم جواد عه‌بدولهادی، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی عیراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) كرد.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عیراقه‌ و تا بتوانرێت لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ سودی گه‌لی عیراق كۆتایی بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌: كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (11ی دووه‌م د) لە یاسای بودجەی ژمارە 23 ی ساڵی 2021 بوو، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و پاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی (تی بی ئای) لە‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوەی یاساکەدا وەک پابەند بوونی هەردوولا.


PM:02:34:15/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 15780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت