وڵاتانی G7 پێشوازی لە هەوڵەکانی عێراق دەکەن بۆ لێپێچینەوە لەو میلیشیا چەکدارانەی لە یاسا دەرچوون


وێستگه‌ نیوز-
وڵاتانیG7 رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و حکومەتی عێراق لە شکستپێهێنانی داعش بەرز دەنرخێنین، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات پێشوازی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ لێپێچینەوە لەو میلیشیا چەکدارانەی لە یاسا دەرچوون.

له‌ بەیاننامەی وڵاتانی G7 سەبارەت بە عێراقدا هاتووه‌، ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و حکومەتی عێراق لە شکستپێهێنانی داعش بەرز دەنرخێنین.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن، جەختدەکەینەوە لەسەر سەروەری عێراق و سەربەخۆیی و یەکگرتوویی خاکەکەی، بەتەواوەتی پشتگیری لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، هەموو عێراقییەکان هاندەدەین بۆ بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەدا پێشوازی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ لێپێچینەوە لەو میلیشیا چەکدارانەی لە یاسا دەرچوون.


PM:01:33:15/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 3424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو