شیروان میرزا: ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه به‌غدا پاره بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت كه‌واته رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نابێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگەیاند، "پێشبینی ئەوە دەکەین کە بۆ ئەم مانگە رێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم مانگە جێبەجێ نەکرێت واتە نیازی جێبەجێکردنیان نییە ئەوکاتە دەبێت بەدواداچوون بکەین بزانیین کەموکوڕی لەکام لایە".
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: لە 1ی نیسانەوە یاسای بودجە کەوتوه‌تە بواری جێبەجێکردنەوە، بەداخەوە تائێستا ئەوەی کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە جێبەجێ نەکراوە تەنانەت لە بەغدایش ئەوەی کە جێبەجێکراوە لە یاسای بودجە تەنها بریتییە لە مووچە و هەندێک ئیش و کاری رۆژانە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەبوو تائێستا رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا بەتەواوەتی جێبەجێ بکرایە، لە ماوەکانی رابردوو شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لە وەزارەتی نەوت و وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی بینیووە.
میرزا وتیشی: "شاندی هەرێمی کوردستان گەشبین بوون لەو رێککەوتنەی کە لە بەغدا کردیان".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئەوەشی وتووه: "پێشبینی ئەوە دەکەین کە بۆ ئەم مانگە رێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەم مانگە جێبەجێ نەکرێت و پشكی هه‌رێم ره‌وانه نه‌كرا، واتە نیازی جێبەجێکردنیان نییە ئەوکاتە دەبێت بەدواداچوون بکەین بزانیین کەموکوڕی لەکام لایە ئایا کەموکوڕی لە هەرێمی کوردستاندایە یان لە بەغدایە".
AM:10:07:14/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 18212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت