ئەوروپا رێکخراوێکی تورکیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە


وێستگەنیوز-

چاوەڕێ دەکرێت لەچەند رۆژی داهاتودا وڵاتانی ئەوروپا رێکخراوی "گورگەبۆرەکان"ی تورکیا بخەنە لیستی تیرۆرەوە و ئەوەش ناڕەزایی ئەنقەرەی لێکەوتوەتەوە کە باڵپشتیکردن و داڵدەدانی رێکخراوێکی "تیرۆرستی" تۆمەتبار بکرێت.

پەرلەمانی ئەوروپا لەچەند رۆژی رابردودا بۆ یەکەمینجار "گورگەبۆرەکان" کە رێکخراوی لاوانی سەر بە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپەن وەک رێکخراوێک ناسێنراوە کە لێکەوتەی تیرۆری لێدەکەوێتەوە.
 
راپۆرتەکەی پەرلەمانی ئەوروپا رێکخراوی "گورگە بۆرەکان" وەک رێکخراوێکی "نەژادپەرست و راستڕەوی تووندڕەو" دەناسێنێت و ئاماژە بەوەدراوە، ئەو رێکخراوە نەک تەنیا لە تورکیا بەڵکو لەو وڵاتانەش کە ئەندامن لە یەکێتی ئەوروپا بەشێوەیەک پێشدەکەوێت، کە مایەی نیگەرانییە و پێشنیازکراوە رێکخراوی "گورگە بۆرەکان" بخرێتە لیستی رێکخراوەکانی تیرۆری یەکێتیی ئەوروپا و قەدەغە بکرێت و دەست بە لێکۆڵینەوە لەبارەی رێکخراوەکە بکرێت.
 
هەروەها ئاماژە بەوەدراوە، رێکخراوی گورگە بۆرەکان بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر کورد و ئەرمەن و یۆنانییەکان و هەر کەسێک کە بە ئۆپۆزسیۆنی دەزانن و پێویستە بەر لە کاریگەرییان بگیرێ. 
 
یەکەمین هەنگاو لەو بارەیەوە رۆژی 4ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردو لەلایەن حکومەتی فەرەنسا نرا، کە بە بڕیارنامەیەک بە پاساوی ئەو هێرش و چالاکییانەی لە فەرەنسا ئەنجامیانداوە رێکخراوی گورگە بۆرەکانی قەدەغە کرد کە هیچ پێگەیەکی یاساییان لە فەرەنسادا نەبوو. لە دوای فەرەنسا هەوڵێکی هاوشێوە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاش دەستیپێکردوە.


AM:10:19:13/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت