لە رووداوێکدا لە هەولێر کرێکارێکی ژینگەپارێز سەری لەلاشەی دەبێتەوە
دیمەنی ناسنامە و وێنەی کرێکارەکە. 16 ئایار/ هەولێر
وێستگە نیوز-
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، "بەهۆی ئەوەی تانکەرێکی ئاو کە منداڵێک لێی خوڕیوە و تیژڕەو بووە و خۆی کێشاوە بە ژینگەپارێزێکدا لەسەر شەقام، سەری لە لاشەی جیابووەوە و گیانی لەدەستداوە".
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەسەر رووداوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، " رووداوەکە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و لەسەر شەقامی 120 مەتری روویداوە، کە شۆفێری تانکەرەکە 18 ساڵی تەواو نەکردووە و تاوەکو شیاو بێت بۆ لێخورێنی ئۆتۆمبێلی تایبەت نەوەک گشتی".
باسی لەوەشکرد، "رووداوەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە بووە کە شۆفێرەکە کۆنتڕۆلی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە سیستمی بەرپەرچدانەوەی خێرا کە لەسەر دەروازەکانی 120 مەتری دانراوە، لەو کاتەشدا کرێکارێکی ژینگە پارێز کە بە رەگەز بەنگلادیشیە خەریکی کاری پاککردنەوە بووە لە دەروازەکە و تانکەرەکە بەرە و ئاڕاستەی ئەو ڕۆیشتووە".
فازڵ حاجی راشیگەیاند، "لەئەنجامی رووداوەکە کرێکارەکە هەر لەشوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش لە شەقام و بەربەستەکانی کەوتەوە".
فازڵ حاجی داواش لە دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، کە سزای توند بەسەر بەخێوکەری شۆفێرەکەدا بسەپێنن، دەشڵێت، "لە ماوەی رابردوودا چەندین رووداوی هاتوچۆ روویانداوە کە هۆکارەکانیان منداڵی بێ مۆڵەت بووە".
PM:09:12:16/05/2021
ئهم بابهته 24292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت