قوباد تاڵەبانی دۆخی رەوەندی کوردی لەگەڵ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەرمینیا تاوتوێ دەکات


وێستگەنیوز-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەرمینیا لەگەڵ محەمەد عوبێد جەبر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا دۆخی رەوەندی کوردی وعێراقی و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگیانەی دێتەبەردەمیان تاوتوێ کراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد عوبێد جەبر هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لەئەرمینیا  باسی دۆخی رەوەندی کوردی و عێراقی کرا لە ئەرمینیا و بڕیاردرا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حکومەتی هەرێم و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەرمینیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕەوەندی کورد لەو وڵاتە.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئەرمینیا کراوە و لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی دید و تێڕوانینی خۆی بۆ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق خستەڕوو.

14ی ئەم مانگە و لەیەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئەرمینیا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ مهر گریگۆریان، جێگری سەرۆک وەزیران و هایک چۆپانیان، وەزیری پیشەسازیی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانی ئەرمینیا کۆبوەوە و لەگەڵ هەردولا گەیشتنە كۆمەڵێك رێككەوتنی سەرەتایی.

لەکۆبوونەوەکەدا باس لەگواستنەوەی ئەزمونی ئەرمینیا لەڕوی بە ئەلکترۆنیکردنی حکومەت و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ هەرێمی کوردستان کراوە، بڕیاریشە ژمارەیەک کۆمپانیای ئەرمینیا بەمەبەستی وەبەرهێنان ڕو لەهەرێمی کوردستان بکەن.

هـ.هـ 




PM:08:06:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو