هەولێر، لەجەژنی رەمەزاندا 78 تاوان تۆماركراوە


وێستگە نیوز-
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لەڕۆژانی جەژندا 78 تاوان تۆماركراوە، 73 تاوان ئاشكراكراوە و تاوانباران دەستگیركراون، 10 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و 10 كەس برینداربوون.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە، لەڕۆژانی جەژنی رەمەزاندا 78 تاوان تۆماركراوە، لەوەش 73 تاوان ئاشكراكراوە و تاوانباران دەستگیركراون، 5 تاوانیش لەژێر لێكۆڵینەوەدایە، هەروەها 10 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و لەئەنجامدا 10 كەس برینداربون و 4 كەسیش گیانیان لەدەستدا، 30 حاڵەتی ئاگركەوتنەوەش هەبووە لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمێك لە ماركێتێكی گەڕەكی 32ی پارك، سەرجەم حاڵەتی ئاگركەوتنەوەكانیش لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە كۆنترۆڵكراون.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەكەرتی گەشتوگوزار كردووە كە پاڵپشت بەبڕیار و ڕاسپاردەكانی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنا، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان بازگەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری خوار و ناوەڕاستی عێراق‌ جێبەجێكراوە و ڕێگە بەهیچ گروپێكی گەشتیاری نەدراوە بێنە هەولێر، ئەوەش كاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر كارو كەسابەتی هاوڵاتییان و شوێنە گەشتیارەییەكان، بەڵام لای ئەوان سەلامەتی و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لەسەروی هەموو شتێكەوەیە.


PM:08:00:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو