میدیای یەکێتی: نەوەی نوێ بە تەنسیق لەگەڵ پارتی بابەتی دەستگیرکردنی شاسواری جوڵاندووە

‌شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

وێستگە نیوز-

لەبارەی فەرمانێکی دەستگیکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، "کە پەرلەمانتارانی جوڵانەوەکە دەڵێن فەرمانەکە هی پارتییەو یەکێتی جێبەجێی دەکات"، میدیای فەرمی یەکێتی دەڵێت، "جوڵاندنی ئەم مەلەفە لەلایەن نەوەی نوێوە بە تەنسیقە لەگەڵ پارتیداو بۆ داپۆشینی دۆسیەی گیراوانی بادینانە".


لە بڵاوکراوەیەکدا کە لەژێر ناوی (كورد ئەڵێت لەئیفلاسیدا بەقەرزە كۆنەكاندا ئەچێتەوە) میدیای فەرمی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، "بەڵگەنامەیەكی دادگا كە مێژوەكەی ساڵ زیاتری بەسەردا رۆشتوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوەو داوای دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید دەكات و رادەستكردنی بە دادگای هەولێر كە رەنگە بۆ رۆژی خۆی تا ئاستێك گرنگی هەبووبێت، بەڵام لە ئیمڕۆی پڕ كێشەدا كە دادگاكانی هەولێر بە سزادانی چالاكەوانانی بادینان مێژوی هەموو دادگای كوردستان و هەولێریان لەكەدار كردە".

ئەوەشدەخاتەڕوو، "خێرە ئێستا دەیانەوێت بەم بەڵگەیە بیانەوێت دادگاكانی سلێمانی و دەزگا یاسایی و حكومیەكانی بخەنە ژێر پرسیار كە لای هەموان روونە پارتی لە رۆژی راگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستانەوە تەنگە تاو بوە لەبەر ئەوەی ركابەری سەرەكی خۆی كە یەكێتیە ئەمجارە ژمارەكانی زۆر بەرەو هەڵكشان دەڕوات و هەرچی نەوەكەی نوێشە خۆی بەركابەری گۆڕان دەزانێت".

 دەقی نوسینەکەی میدیای فەرمی یەکێتی:

كورد ئەڵێت لەئیفلاسیدا بەقەرزە كۆنەكاندا ئەچێتەوە
بەڵگەنامەیەكی دادگا كە مێژوەكەی ساڵ زیاتری بەسەردا رۆشتوە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوەو داوای دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید دەكات و رادەستكردنی بە دادگای هەولێر كە رەنگە بۆ رۆژی خۆی تا ئاستێك گرنگی هەبووبێت، بەڵام لە ئیمڕۆی پڕ كێشەدا كە دادگاكانی هەولێر بە سزادانی چالاكەوانانی بادینان مێژوی هەموو دادگای كوردستان و هەولێریان لەكەدار كردو هەرچی نێردەی دبلۆماسی و هەندێ لە دەوڵەتانی دنیاو نەتەوەیەكگرتوەكانی نیگەران كردو حكومرانی لە كوردستان و حكومەتەكەی پارتی سەرۆكایەتی ئەكات خستە ژێر پرسیارو تەنانەت هەڕەشەشەوە.
خێرە ئێستا دەیانەوێت بەم بەڵگەیە بیانەوێت دادگاكانی سلێمانی و دەزگا یاسایی و حكومیەكانی بخەنە ژێر پرسیار كە لای هەموان روونە پارتی لە رۆژی راگەیاندنی هاوپەیمانی كوردستانەوە تەنگە تاو بوە لەبەر ئەوەی ركابەری سەرەكی خۆی كە یەكێتیە ئەمجارە ژمارەكانی زۆر بەرەو هەڵكشان دەڕوات و هەرچی نەوەكەی نوێشە خۆی بەركابەری گۆڕان دەزانێت، بۆیە ئاسایە جوڵاندنی ئەم بابەتانە بەو تەنسیقە وردە لەگەڵ پارتی بكات تا كەمێك ئاوی دڵی گەرمی هەوادارانیان لەدوای خواردن و نەدانی پشەكاكانی هاوبەشە بەش مەینەتیەكانی پرۆژەكانی شاسوار بدەن.
گەر پارتی پەرۆشی ناوبانگی حوكمڕانیەتی لە كوردستان كە بەهۆی دەست وەردانەكانی لەدادگا چۆتە ژێر پرسیار. دەبوو ئەم بابەتانە بخاتە دوای هەڵبژاردن و هەوڵی پینەكردنی دۆسییەی چالاكەوانەكانی بادینانی بدایە نەك بەم مەلەفەی شاسوار بیەوێت ئەو زوڵمە داپۆشێت كە تازە لەدەست دەرچوە.


PM:07:07:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو