وێستگەنیوز دواین زانیاری لەبارەی موچەی لیوا هاوبەشەکان دەخاتەڕو


وێستگەنیوز-

هەرچەندە بڕیار بوو مانگی ئازاری ئەمساڵ موچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەسەریەکەوە دابەشبکرێت لەسەر بنەمای هاوکارییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، بەڵام دابەشکردنی موچەکە بەهۆکاری هونەری دواکەوت و بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە موچەی لیواکان خەرج بکرێت.

عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان بەوێستگەنیوزی راگەیاند، "ئێمە پێشووتر لەبەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەوە ئەوەمان زانیوە کە رۆژی پێنجشەممە  20ـی ئەم مانگە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە بڕیارە هەرسێ موچەکە بەیەکەوە دابەش بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەدواداچوون دەکەین بۆ چارەسەرکردنی هەر ئاستەنگییەک کەدروستببێت و بەهۆیەوە جارێکی دیکە خەرجکردنی موچەی پێشمەرگە دوابکەوێت".

پێشتر جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بە وێستگەنیوزی رایگه‌یاندبوو، "سیستمی هاوكاری لایه‌نی ئه‌مریكی بۆ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی دیاریكراوه‌ كه‌ خۆیان دیارییانكردوه‌، لیوای 12 و دیوان، كۆلێژی ئه‌ركان، فه‌وجی ئینزبات، فه‌وجی به‌رگری وه‌زاره‌ت، میره‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری، هه‌موه‌ داموده‌زگاكانی ئه‌مینداریه‌تی گشتی، داموده‌زگاكانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان، له‌گه‌ڵ سیستمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن واته‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ موچه‌كانیان پێده‌درێت".

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌نها پاره‌ ده‌ده‌نه‌ 13 لیوا و چوار بنكه‌ی مه‌شق و راهێنان و خۆیان هاوكاریه‌كان دابه‌شده‌كه‌ن.

هـ.هـ


PM:06:50:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 11904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو