جۆ بایدن و مەحمود عەباس بە تەلەفۆن قسەیانکردووە
مەحمود عەباس و جۆ بایدن
وێستگە نیوز-
سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دەربارەی رووداوەکانی فەڵەستین و ناوچەکە قسەیانکردووە.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی بزووتنەوەی فەتح و بەرپرسی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل، حسێن ئەلشەیخ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستوەتەڕوو، "کە مەحموود عەباس و جۆ بایدن پێکەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە".
حسێن ئەلشەیخ، باسی لەوەشکردووە، "کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ لەسەر بەرەوپێشچوونەکانی فەڵەستین و ناوچەکە کراوە".
پێشتریش لە 13ی ئایاردا مەحموود عەباس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بلینکن ئەنجامدابوو.
گرژییەکان لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە و بەھۆی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی شەیخ جەڕاح و مزگەوتی ئەقسا بەردەوامن و رۆژی حەوتی ئایار بەھۆی بەکارھێنانی گوللەی پلاستیکی و بۆمبی دەنگی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گرژییەکان ھەڵکشانیان بەخۆوەبینی.
گرووپە شۆڕشگێڕە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە، تا کاتژمیر شەشی ئێوارەی 10ی ئایار مۆڵەتیان دابووە ھێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح بکشێنەوە کە دەکەونە رۆژھەڵاتی قودس.
بەھۆی نەکشانەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل، گروپە فەڵەستینییەکان ژمارەیەکی زۆر موشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد.
دواتر سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکرد.
PM:06:22:16/05/2021
ئهم بابهته 2872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت