سعودیە داوای راگرتنی بۆردومانەکان لەئیسرائیل دەکات

‌بۆردومانکردنی شاری غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە

وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، بۆردومانکردنی ناوچەکانی دانیشتوان و کردنەئامانجی خەڵكی مەدەنی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لەغەززە شەرمەزار دەکەن داوای دەستبەجێ راگرتنی بۆردومانەکان دەکەن، هەروەها ریاز جەخت دەکاتەوە رۆژهەڵاتی قودس خاکی فەڵەستینە، ئەو پرسەش جێگەی گفتوگۆ و سازشکردن نیە.

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە لەکۆبوونەوەی وڵاتانی هاریکاری ئیسلامی وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لەوەشکرد، جەخت لەدەستپێشخەری وڵاتانی عەرەبی بۆ چارەسەری کێشەی فەڵەستین دەکەنەوە، ئەویش بە دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە پایتەختەکەی قودس بێت.

ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەناوەڕاستی کەرتی غەززە فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی ژمارەیەک ناوچەی دانیشتوانیان کرد و بەهۆیەوە 33 کەس کوژراون.

پەیوەست بەم بابەتەش ئەمریکا هەوڵەکانی خۆی بۆ ئاگربەستی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس چڕکردوەتەوە، شەوی رابردو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندیی بە هەریەک لە سەرۆکی فەڵەستین و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە کرد و داوای لێکردن دان بەخۆیاندا بگرن و هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن.

هـ.هـ


PM:06:10:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 1544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو