وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەمساڵ بەرهەمی گەنم 50% کەمی کردووە


وێستگە نیوز-
بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی  50٪ ساڵی پار کەمدەکات و هۆکارەکەشی بۆ وشکەساڵی و کەمبارانی گەڕاندەوە.
 
حوسێن حەمەکەریم،وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، هێشتا سایلۆکان لە هەرێمی کوردستان دەستیان بە وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران نەکردووە، چونکە هێشتا لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە لەبارەی ئەو بەشە گەنمەی پێویستە هەرێمی کوردستان رادەستی بکات ئاگادارنەکراونەتەوە، بۆیە سایلۆکان بۆ وەرگرتنی بڕە گەنمی بەرهەمهاتووی جووتیاران رانەسپێردراون".
 
ئەو وتی، "بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرهەمی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران بەرێژەی 50٪ کەمی کردووە، ئەوەش بەهۆی وشەکەساڵی و بێبارانی لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە گەرمیان و دەشتی هەولێر و بەگشتی پارێزگای هەولێر".
 
ئاماژەی بەوەشدا، ساڵی 2020 بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە گەنم یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن بووە و ئەمساڵ هەرێمی کوردستان نیوەی ئەو ژمارەیە بەرهەمی دەبێت.


PM:05:45:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت