تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 3892 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 499 توشبووی نوێ تۆمارکراون و 7 توشبووی پەتاکەش مردون.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 499 توشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بوون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 787  توشبو چاکبونەتەوە و 7 توشبوی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بون هەولێر 1 کەس، سلێمانی 1 کەس، گەرمیان 1 کەس، راپەڕین 2 کەس و لە دهۆکیش 2 توشبوو مردون.
No photo description available.


PM:05:38:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 5936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو