پۆلیسی سلێمانی داوای خۆ ڕادەستكردنی شاسوار عەبدولواحید دەكات


وێستگە نیوز-
بەپێی نوسراوێكی پۆلیسی سلێمانی كە تێیدا هاتووە داوا دەكات شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ خۆی رادەستی پۆلیس بكات، بەهۆی ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كردۆتەوە و داوای لە خەڵك كردووە قەدەغەی هاتووچۆ بشكێنن و بڕژێنە سەرشەقام.

بە پێی نوسراوێكی فەرمی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست وێستگە نیوز كەوتووە داوا دەكەن شاسوار عەبدولواحید خۆی رادەستی پۆلیس بكات.

لە نوسراوەكەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەكراوە، بەهۆی ئەوەی لە گرتەڤیدیۆیەكدا سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای كردووە  خەڵك قەدەغەی هاتوچۆ بشكێنن و بڕژێنە سەرشەقام و جێبەجێی نەكەن.

هاوكات ئەمەش پێچەوانەی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆیە كە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەریكردووە

هەروەها مژدە مەحمود، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ وتی، لەسەر سکاڵای پارتیی و بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان، یەکێتیی بە نیازە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیر بکات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردووە، پۆلیسی سلێمانیی نوسراوی کردووە بۆ پارێزگای سلێمانیی تا دەستگیر بکرێ و رادەستی پۆلیسی هەولێر بکرێ، ئەمرۆش بە فەرمی ئاگاداریان ناردووە و دەڵێن ئەگەر خۆت تەسلیم نەکەیت دەستگیرت دەکەین..


PM:04:03:16/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 8232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو