وەزارەتی پەروەردە بەڵێننامەیەکی بۆ بەخێوکاری خوێندکاران بڵاوکردەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەڵێننامەی تایبەتی بە بەخێوکاری ئەو قوتابی و خوێندکارانە بڵاوکردەوە، کە بەشێوەی ئۆنڵاین یان ئەلیکترۆنی یان بە رێگەیەکی دیکە بەردەوام دەبن لە خوێندن و لەناو پۆلدا ئامادەنابن.



ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئایاری 2021، لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی خوێندن لە ناو پۆلدا بۆ پۆلەکانی یەکی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی بە میکانیزمی دەوامکردنی سێ رۆژ بە سێ رۆژ (تەناوب) دەستیپێکردەوە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بەخێوکارانی قوتابیانی سەرپشک کردووە لەوەی بیانەوێت منداڵەکانیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن نەنێرن و لە رێگەی ئۆنڵاینەوە بەردەوام بن، بەو مەرجەی لە هەفتەی یەکەمدا بەڵێننامە پڕبکەنەوە.

ساڵی رابردوو لە مانگی شوباتەوە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، بە زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانیشەوە داخران و جگە لە پۆلی 12ی ئامادەیی و ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان هەبوو هیچ پۆلێک تاقیکردنەوەی ئەنجامنەدا.

لەمساڵیشدا، خوێندنی سەرجەم ناوەندەکان بە پچڕ پچڕی خوێندراوە و لە دوایین بڕیاریشدا وەزارەتی پەروەردە بڕیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی دەرکرد، بەگوێرەی وتەی شارەزایانیش ئامانجی وەزارەتی پەروەردە ئەوەیە کە خوێندنی ئەمساڵی نەفەوتێت.


PM:02:29:16/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 3740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت