له ماوهی دوو رۆژدا پێنج كهس له ئاودا خنكاون
زێی بچووک.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
لە دەریاچەی دوکان گەنجێکی دانیشتووی کەرکوک خنکا و دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە، دوێنێش چوار كهسی تر له ئاودا خنكان.
رێژین رەئوف، بهڕێوهبهری گەشتوگوزاری دوکان بە وێستگە نیوزی راگەیاند: ئەمڕۆ لە دەریاچەی دوکان گەنجێکی تر خنکاوە و دواتر تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
وتیشی: "بهپێی زانیارییهكانمان ئەو گەنجەی خنکاوە تەمەنی 27 ساڵ بووە و دانیشتووی شاری کەرکوک بووە".
له لایهكی دیكهوه قایمقامیهتی قهزای دوكان بڵاویكردهوه: كه ئهو كهسهی خنكاوه دانیشتوی شاری کەرکووک بوە و کوردە و پیشەی پێشمەرگەبووە لە ھێزەکانی 70 و تەمەنی 27 ساڵان بووە.
دوێنێش، قایمقامییەتی قەزای دوکان رایگەیاند، لە کاتی مەلەکردندا گەشتیارێک کە لە نەتەوەی عەرەب بووە لە دەریاچەی دوکاندا خنکاوە.
هەر دوێنێ، خێزانێکی سێ کەسی کە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی گەلی عەلی بەگیان کرد بوو خنکان و گیانیان لەدەستدا.
AM:10:57:16/05/2021
ئهم بابهته 2000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت