له‌ باره‌ی نرخی دۆلاره‌وه‌ پێشهاتێکی نوێ دێتە ئاراوه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عیراق، لەسەر پرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار داوای بانگهێشتی پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی حکومەتی عیراقی بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عیراق دەکات.



بەهادین نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عیراق باسی لەوەکرد، پێویستە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عیراقی تایبەت بێت بە بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق.

لەبارەی هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەو دوو بەرپرسەشەوە بەهادین نوری بۆ ئێن ئاڕ تی ده‌ڵێت، "پێویستە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بەرپرسیارێتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئەستۆبگرن و وەڵامی ئەو پرسیارانەش بدەنەوە کە ئەوان لە رابردوودا لەسەر ئەو بابەتە کردوویانە".

لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، بانکی ناوەندی عیراق نرخی 100 دۆلاری لە 120 هەزار دینارەوە بۆ 145 هەزار دینار بەرزکردەوە و ئەوەش کاریگەری کردە سەر کار و داهاتی هاوڵاتیان و کاردانەوەی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێنا.


AM:08:45:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 9784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو