لە چەمچەماڵ کەسێک براکەی خۆی کوشت


وێستگەنیوز-
ئەمشەو لە قەزای چەمچەماڵ کەسێک براکەی خۆی کوشت و ئەو کەسەی کوژراویشە خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.

شەرف رەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە لەدایکبووی ساڵی 1988 بووە، شوێنەواری چەند فیشەکێک بە جەستەیەوە بووە.
هاوکات رەمک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاندوو ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە ناوی (ن.م. ئـ) و تەقەی لە ماڵی براکەی کردووە بەناوی (ک. م. ئـ) و کوشتوویەتی. ئەو کەسەی کوژراوە خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.
لە ئێستادا مامێکیان دەستگیرکراوە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارەکە دەرکراوە.


AM:12:03:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 7704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت