بەرپرسێکی یەکێتی لەریزەکانی حزبەکەی دوردەخرێتەوە


وێستگە نیوز-
مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە نوسراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی پابەندنەبون بە پەیڕەوی ناوخۆ و پرەنسیپی حزبییەوە، بڕیاریدا کارگێڕی مەڵبەندی سۆرانی حزبەکەی لەریزەکانی یەکێتی دوربخاتەوە.

بەپێی نوسراوێکی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی ئاڕاستەی مەڵبەندی 6ی سۆران کراوە تێیدا هاتوە، "بڕیارماندا بە دەرکردنی پشتیوان حەسەن ئەحمەد، کارگێڕی مەڵبەندەکەتان لەریزەکانی ی ن ک".

لە نوسراوەكەی مەكتەبی رێکخستنی یەکێتیدا هاتووە "پەیڕەوی ناوخۆ، پرەنسیپ و بەرنامەی ی ن ک" گەڕاندوەتەوە.

 رۆژی 21ی كانوونی یەكەمی 2019 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌ سلێمانی ئه‌نجامداو ‏ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجومه‌نی ‏سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران، 


PM:11:10:14/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 48448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت